رۆژنامەی ھەولێر

ئاوات بۆکانی دیسان گۆرانی بۆ پارتی دەچڕێتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئاوات بۆکانی” وەک وەفایەک بەرامبەر بە ڕێزگرتن لە کاره هونەرییەکانی، گۆرانی بۆ کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت.

“بۆکانی” نایشارێتەوە پارتی فریادڕەسی میللەتێکە، کە خەونی سەربەخۆییی لە دڵدا چەقاوە و، لە پێناو زامنکردنی مافەکانی ئەو گەلە هەمیشە پێداگر بووە و سازش لە ماف و خاکی کوردستان ناکات، لەو نێوەندەشدا داوایەک ئاراستەی هەولێرییەکان دەکات، کە کاندیدەکانی پارتی وەک نوێنەرێکی ڕاستەقینەی خۆیان لەبیر نەکەن و هەڵبژێرن، کە لەسەر ڕێبازی بارزانی نەمر کار بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دەکەن و لەژێر چەتری بارزانی ڕابەردا دەبنە نوێنەری خەڵکی کوردستان و داکۆکی لە مافە ڕەواکانمان دەکەن و بە کۆمەڵێک خەون و خواستی گەڕەکە هەژارنشینەکانەوە دەچنە بەغدا و پێداگری لە باشترکردنی ژیان و بژێوی هەموومان دەکەن، بۆیە پێموایه شایستەیە، خەڵکی خۆمان دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدەن.