شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەند و دەرهێنەری بواری فیلمسازیی “سامی کاکە” لە بارەی پڕۆسەی هەڵبژاردن و بانگەشەی خوولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، ڕاشکاوانە دەڵێت: “پارتی دیموکراتی کوردستان خاوەن ئایدیا و ئیرادەیەکی بەهێزە و هیچ کات سازش لەسەر مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان ناکات، بۆیە وەک هونەرمەندێک، کە ساڵانێکی زۆرە لە ڕیزی ئەو پارتە کاریگەرە خزمەت بە هونەری حەوتەم دەکەم کە سینەمایە و دەنگ و ڕەنگ و هێلکاری و وێنەی لێ کۆبووەتەوە، توانیوومە بە پاڵپشتی ئەو حیزبە دەیان کاری ناوازە پێشکەش بکەم، چوونکە پارتی بڕوای تەواوی بە پێشکەوتنی هونەر هەیە و لە گشت سێکتەرەکانیشدا کاری جیدی کردووە و تا ئەمڕۆش هه ر به رده وامه. چەندین فێستیڤاڵی نێودەڵەوتی سینەما و شانۆ و میوزیکی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری ساز کردووە و پاڵپشت و هاوکارێکی سەرەکی سەرکەوتنی هونەرمەندان بووە، بۆیە بە شانازییەوە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی هێزە شۆڕشگێڕەکەی کوردستان دەدەم و دڵنیام لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەبێتە داکۆکیکارێکی سەرسەختی مافە ڕەواکانمان و تا پارتیش بەهێزبێت، کوردستانمان ئارام و بەهێزتر دەبێت و کەسیش ناتوانێت زەفەر بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان بەرێت”.

