رۆژنامەی ھەولێر

عەبدولقەهار زاخۆیی گۆرانیەک بۆ شازادەکەی کوردستان دەڵێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

هونەرمەند و هۆزانڤانی ناسراوی کورد “عەبدولقەهار زاخۆیی” لە دیدەنێکی کورتدا ئەوەی بۆ “هەولێر” پشتڕاست کردەوە، کە ئێستا سەرقاڵی تۆمارکردنی گۆرانییەکی نوێیە بۆ کەسایەتیەکی دیاری کورد و خودان سەدان پڕۆژە و هەلی کار بۆ گەنجانی نیشتمان و ڕێکخستنی دەرفەتی خوێندنی باڵا.

ئەو هونەرمەندە لە ئاخاوتنەکەی “هەولێر”ـدا دەڵێت: “شێخ ئارین بارزانی” وەک گەنجێکی خودان هەڵوێست و کارامه لە کارکردن بۆ ڕەخساندنی هەلی کار و خزمەت بە کەرتی ڕۆشنبیری و هونەر و کولتوور و پێشوەچوونی ئاوەدانیی کوردستان و داکۆکیکردن لەسەر مافی ئێمەی هونەرمەنددا بڕیارمدا بۆ ڕۆژی لەدایکبوونی چەپکێک لە بەرهەمە تازەکانم پێشکەشی ئەو گەنجە خاکەڕەو و نیشتمانپەروەرە بکەم، کە سەرمەشقی داهێنانە لە گشت بواره هونەرییەکانی هێلکاری و فۆتۆگرافیی و میوزیک و هونەری حەوتەمدا، کە دیکۆمێنت کردنی ڕووداو و پێشهاتەکانی ئەم قۆناغەن لە هەرێمی کوردستاندا.