رۆژنامەی ھەولێر

ئەلەند حازم: هێشتا یامای دێ هێش بینی

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

لە چوارچێوەی پرۆگرام و چالاکییەکانی “هەولێر و هەڵبژاردن”ـدا هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئەلەند حازم” لە بەردەم پرسیارێکی بەشی هونەری ڕۆژنامەی “هەولێر”دا دەڵێت: لە هەڵبژاردنی ڕابردوودا، بە سروود و گوڵبژێرێک لە بەرهەمە تایبەتەکانم کارم کرد بۆ سەرخستنی لیستە زێڕینەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان و، ئێستاش ئامادەکاری دەکەم بۆ تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێ بۆ ئەو هێزە خودان‌باوەڕ و خۆڕاگر و خاوەن دۆزە نیشتمانیەی، کە تەواوی لیستە عێراقیەکان بە گرنگیەوە دەڕواننە هەنگاوەکانیدا، چونکە لەوە دڵنیان پارتی هێزی یەکەمە و هەتا دێش دەنگەکانی زیاتر دەبن و لایەنگرەکانی ناتوانن دەستبەرداری حزبێک بن، کە خزمەتی بە تەواوی کوردستان کردووە و ئاوەدانی و سەقامگیریی کوردستانی لە ئەستۆ گرتووە و تا لە تەمەنیش پیر بێت دەنگی زوڵاڵتر دەبێت، بۆیە بەندە لەو هەڵبژاردنەدا جارێکی تر دەڵێم: هێشتا یامای دێ هێش بینی.

گوتیشی: خۆشحاڵ و بەختەوەر بووم ئەمجارەشیان بەشداریم لە ئاهەنگێکی تایبەتدا کرد بۆ سەرخستنی زیاتری لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند گۆرانیەکی تایبەتم چڕی، بەو ناونیشانانە: “کوردم دخوینم زڵمێ دبینم، ئەم پارتینە پارتینە، بابێ مەیە شۆڕەشگێڕی بارزانی”؛ بەو چڕینە دڵی لایەنگرانی ئەو حیزبەم هێنایە جۆش و خڕۆش و بەو گۆرانیانەوە گوڕوتینێکی دیکەم پێ بەخشین.