رۆژنامەی ھەولێر

سەعدون کاکەیی گۆرانیی بۆ سەرکەوتنی لیستی زەرد دەڵێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “سەعدون کاکەیی” وەک دەنگێک زوڵاڵ و وەفایەک بەرامبەر لیستی خزمەت و هاوسەنگی و ئارامی بەشداری لە ئاهەنگێکی تایبەت بە بانگەشەی لیستی ٢٧٥ ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و چەپکە گوڵی خۆشەویستی پێشکەش بەو هونەرمەندە کرا، کە ساڵانێکی زۆرە لە خزمەت هونەری کوردی دا وەک پێشمەرگەیەکی خاکەڕەو خزمەت دەکات و هەمیشە بە هەڵوێستە نیشتمانیەکانی لە هونەرمەندانی دیکە جیا دەکرێتەوە.

“سەعدون کاکەیی” لە ئاهەنگەکەدا بە دێڕێک باسی لە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، کە خاوەن ئایدیا و ڕێبازێکی پیرۆزه و لە گشت قۆناغەکانی مێژوودا قوربانیی بۆ مانەوەی ناسنامەی کوردستان داوە، بۆیە شانازییە بۆ گەلێک، کە ویژدانی خۆی ئاسوودە بکات و دەنگ بەو لیسته تێکۆشەرە بدات، کە خزمەت بە گەل و نەتەوەکەی دەکات.