رۆژنامەی ھەولێر

” هــــــەولێر ” دوا بـــــەرهەمی “بێوار عــــزەت”ـە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند “بێوار عزەت” بە گۆرانی “مەرجان مەرجان” لە نێوەندی هونەری ناوبانگی دەرکرد، لەم هەڵبژاردنەی عێراقدا بە گۆرانی “هەولێر”، کە نوێترین بەرهەمی ئەو هونەرمەندەیە، بانگهێشتی خەڵکی کوردستان دەکات، کە چاوکراوەبن لە ئاست ئەوانەی شۆڕشیان کرد بۆ خزمەتی ئەو گەلە و ئاوەدانی هەولێر و گەشانەوەی شار و لادێکانی کوردستانیش گەواهیدەری ئەو ڕاستیەن، کە پارتی وەک حوکمڕانێکی سەرکەوتوو لە کوردستان، کار بۆ ئاوەدانی و گەیاندنی خزمەتگوزاریی و گەشانەوەی کەرتی ئابووری و بیناکاریی و خۆشکوزەرانی میللەتەکەی دەکات، هەروەها “بێوار عزەت” بەشێوەزاری سۆرانی و زاراوەی شیرینی کرمانجی ئاماژە بۆ چریکەی بولبولی باغی شار و منارەی سەرکەشی هەولێر و خەڵکە میواندۆست و بێ فیزەکەی ئەو شارە دەکات.
ئێستا ئەو بەرهەمە لە تەواوی پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە و بووەتە یەکێک لە بەرهەمە جوانەکانی ئەو هونەرمەندە.