هونەرمەند “شاناز زاهیر” دوای پێشکەشکردنی چەند ئەڵقە پڕۆگرامێکی هونەری و کۆکردنەوەی بینەرێکی بەرچاو لە پڕۆگرامە تایبەتەکەی و سازدانی زنجیرەیەک کۆنسێرت لە وڵاتانی ئەوروپا و کەنەدا، ماوەیەک دەنگی نەبوو، هەتا ڕاگەیاندنی بانگەشەی هێز و لایەنەکان بۆ بەشداریکردن لە شەشەمین خولی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەو بەشداریە فراوانەی لیستە کوردستانیەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان بەتایبەتی، ئێستا سروودێکی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاو کرووەتەوە.
ئەو بەرهەمە لەژێر ناونیشانی “پشتمان سەفین و مەتینە” لەگەڵ ئۆرکێسترای کوردستان تیڤی تۆمار کراوە و یەکێکە لە شاکارە جوانەکانی هونەری ڕەسەن و ئەو هونەرمەندە و کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی، کە بۆ (کوردستان و بارزانی) تۆمار کرابێت.ئێستا ئەو سروودە بەشێوەیەکی فراوان لە پلاتفۆڕمەکانی کوردستان بڵاوبووەتەوە و دیمەنەکانیشی گێڕانەوەی چەند داستانێکی بێ وێنەن لە قوربانیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەباتی بێوچانی سەرۆک و ڕابەری گەل (مەسعود بارزانی).
هونەرمەند “شاناز” لە ناوەڕۆکی بەرهەمە نیشتمانیەکەدا ئاماژه بۆ چیا سەربەرزەکانی کوردستان و خەبات و قوربانیدانی نزیک لە سەدەیەکی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دەکات، کە بارزانی وەک پێشمەرگەیەکی خاکەڕەو و نیشتمانپەروەر تەمەنی خۆی بە ئازادی و ناسنامەی کوردبوونی گەلەکەی بەخشیوە.

