کۆمەڵە لاوی خۆبەشی بەهرەمەندی شاری هەولێر، لە ژێر ناوی ڕێکخراوی مەیپڵ تری، تواناکانی خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی لە نێۆ کۆمەڵگادا، کە لە ئێستادا کەمپینێکیان لە ژێر ناونیشانی ڕەنگاڵە ڕاگەیاندووە بۆ لادان و سڕینەوەی هەموو ئەو نوسراوە ناڕێک و ناشیرینانەی کە وەک دیاردەیەکی نەشاز لە گەڕەک و کۆڵان و شەقامە گشتیەکانی شاری هەولێر نوسراون، ل ەشوێنیاندا دیوارەکان ڕێک پۆش دەکەنەوە به نەخشاندنی ئاڵای کوردستان و تابلۆ و کاری دیکەی هونەری.

