شیڤان شێرزاد – هەولێر
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ “زینوێ ڕاوی” دوای بەشداری کردن لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و چڕینی چەند گۆرانیەکی تایبەت بۆ لیستی ٢٧٥ لە شارە جوانەکانی خانەقین، کە یەکەم ئاهەنگی بەرفراوانی گەرمیانیەکان بوو لەو دەڤەرە و سۆشیال میدیای کوردی پڕ کرد لە گرتە ڤیدیۆکانی و بە ئاڵای زەردی پارتی دیموکراتی کوردستان و بانگهێشتکردنی خەڵکی دەڤەرەکە بۆ کۆتایی هێنانی زوڵم و ستەمی دوژمنانی کورد و بە دەنگی بەرزەوە هاواری سەرکەوتنی بۆ پارتی دەکرد، کەوتە بەر مایکی “هەولێر” و ڕاشکاوانە باسی لە مێژوویی پڕ لە سەروەریی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و ئاماژەی بۆ خەبات و تێکۆشان و ڕێبازە مەزنەکەی کرد و گوتی: پارتی هێزی ئیرادە و قوربانیدان و خۆڕاگرییە لەوەتەی کورد هەیە پارتی بەپێوەیە و لە پێناو خەڵکەکەی خەبات بۆ ئازادی و ناسنامەی میللەتەکەی دەکات، جگە لەمانەش خاوەن حکومەتێکە ئاوەدانی و سەقامگیریی بووەتە دووانەیەکی دانەبڕاو لەو هێزە، بۆیە پێموایە پارتی لە کوێ بێت ئاوەدانیی و جوانی لەوێیە، بەندەش وەک هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ بڕیاریداوە مەشخەڵی سەرکەوتنی لیستی ٢٧٥ لە خانەقین دادەگیرسێنم، بە هەموو خەڵکی ئەو دەڤەرەش دەڵێم، ئەگەر دەتانەوێت کورد لەم ناوچەیەدا دەسەڵاتدار بێت و ئاوەدانیی بگاتە دەڤەرەکەمان دەنگ بە کاندیدانی پارتی و لیستەکەی ٢٧٥ بدەن.

