شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی بواری کۆمێدیا و نواندن “ساڵح بێکەس” سەبارەت بە بانگەشەی ئەمجارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری کورد لەم پڕۆسە دیموکراسیەدا، دەنگی خۆی دەگەیەنێتە “هەولێر” و دەڵێت: وەک هونەرمەند وپێشمەرگەیەکی سەنگەری خەبات و تێکۆشان تا دوا هەناسە بە شانازییەوە پارتیم و لەم هەڵبژاردنە چارەنووسازەشدا دەنگم بۆ ئەو حیزبەیە، کە ئاڵای شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و داستانی کۆڕێی هەڵکرد و خۆم و خانەوادەکەم جارێکیتر دەچینە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ و کاندیدانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین، چونکە پارتی بەهێزبێت پێگەی کورد بەهێزتر دەبێت.

