رۆژنامەی ھەولێر

عەبدولقەهار زاخۆیی: بە میوزیک و گۆرانی پشتیوانی لە سەرکەوتنەکانی پارتی دەکەم

شیڤان شێرزاد – هەولێر

“عەبدولقەهار زاخۆیی” ئەو دەنگەی، کە لە مێژوویی دەڤەری بادینان و باشووری کوردستان دووبارەبوونەوەی ئەستەمە و هەمیشەش بە هەڵوێستە نیشتمانیەکانی لە بەشێک لە هونەرمەندانی دیکە جیا دەکرێتەوە.

“عەبدولقەهار زاخۆیی” وەک هونەرمەندێکی بە ئەمەک بەرامبەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان و خۆشەویستی خۆی بۆ ڕێبازی بارزانی پارساڵ، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە گۆرانی “پارتینه” پشتیوانی خۆێ بۆ لیستەکە دەربڕی و ئێستاش جارێکیتر بەڵێنی وەفا دووپاتدەکاتەوە، کە بە میلۆدی و گۆرانیی نوێ پشتیوانی لەسەرخستنی لیستی ٢7٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات و سروودێک بۆ سەرکەوتنی پارتی بکات بە سوپڕایزێک بۆ لایەنگرانی ئەو هێزه نیشتمانیەی نزیکەی ٨٠ ساڵە لە خەبات و تێکۆشان بۆ گەلەکەی سڵ ناکاتەوە.