شیڤان شێرزاد – هەولێر
“مسەدەق بەرزنجی” وەک هونەرمەندێکی دیار لە بواری سینەما دڵی خۆی بۆ “هەولێر” دەکاتەوە و ڕاشکاوانە پەنجە دەخاتە سەر ئەزموونی سەرکەوتووی حووکمڕانی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەڵێت: پارتی تاکە هێز و هیوا، بۆیە بێ دوو دڵی دەنگ بە لیستی ٢٧٥ دەدەم، چونکە بڕوام وایە، پارتی بەهێز بێت کوردستان پێگەی نەک لە ناوخۆ و عێراق بگرە لە وڵاتانی دەرەوەش بەهێز دەبێت.
سەبارەت بە بەشداری هونەرمەندان لەو پڕۆسە دیموکراسیە دەڵێت: ئەو هەڵبژاردنە بۆ ئێمەی کورد چارەنووسسازه و گەر بمانەوێت کۆتایی بە گرفتەکانی بودجە و مووچە و ئەو هەموو سزادانەی میللەتەکەمان بێنین دەبێت دەنگی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران زوڵاڵ بێت و گەنج و پیر و پەککەوتە هەموومان پێکەوە دەنگ بە لیستی ٢٧٥ بدەین، ئێمەی هونەرمەند بەوە ناوەستین، کە لە ڕۆژی هەڵبژاردن ڕوو لە سەندوقەکانی دەنگدان دەکەین، بەڵکو تا ڕۆژی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کە لە مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، چەند چالاکییەکی هونەری تایبەتمان دەبێت و لە ئێستاوەش هێما بۆ سەرکەوتنی لیستەکەمان دەکەین، چوونکە خاوەن ئەزموونێکی پڕ لە سەروەرییە و ڕووبارێک خوێنی بۆ ئازادی ئەو گەلە داوە و هیچ کاتیش سازش لەسەر مافەکانمان ناکات.

