شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئەلەند حازم” لە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سروودەکانی بۆ لیستی زەرد بوو بە ترێند و سۆشیال میدیای داگیرکرد و هاندەرێکی باشیش بوو بۆ ئەوانەی بڕیاریاندابوو بەشداری لەم پڕۆسە دیموکراسیە نەکەن، بۆیە ئەمجارەش بەوپەڕی خۆشەویستیەوە ئامادەیە گۆرانی بۆ لیستی ٢٧٥ بڵێت.
“هەولێر” زانیوویەتی ئێستا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێ بۆ پشتیوانی لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە بارەی هەڵبژاردنیشەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، کە پارتی هێزێکی کۆڵنەدەرە و ڕەمزی قوربانیدان و بەرخۆدانە، بۆیە بە خۆشەویستیەکی زۆرەوە ڕوو لە سەندوقەکانی دەنگدان دەکەین و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەدەین و دەنگی کورد لە بەغدا زوڵاڵتر دەکەین و ڕێ لە ستەمکاری دەگرین و ناهێڵین چیتر شۆڤینیەکان بە ڕق و کینەی خۆیان قوتی ئەو میللەتە ببڕن، بەندەش وەک هونەرمەندێک تا مابم گۆرانیی بۆ هێزە دەڵێم کە پارێزەری نیشتمان و هەڵگری چمکی ئاوەدانییە لە کوردستان.

