رۆژنامەی ھەولێر

جەمال دیلان: پارتی خاوەن دۆزێکە بۆیە بە شانازییەوە دەنگ بە لیستەکەی دەدەم

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند و میوزیکژەنی بە ئەزموون “جەمال دیلان” لە پرسیاری دەنگی تۆی هونەرمەند بۆ کێیە؟.

لە وەڵامی پرسیارەکەی “هەولێر” دەڵێت: هیچ هێزێکم نەدیت لە مێژووی شاخ و شاردا بەقەد پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مافەکانی ئەو نەتەوەیە جەنگابێت، دوێنێ و ئەوڕۆ و سبەی، هەرگیز لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدان و دەستەبەرکردنی مافە ڕەواکانی گەل و نەتەوەکەی سڵ ناکاتەوە، بۆیە بە شانازییەوە دەنگ بە کاندید و لیستی٢٧٥ ـی پارتیمان دەدەم، چونکە خاوەن دۆزێکە و هەرگیز لە بەرپرسیاریەتی ڕاناکات و میللەتەکەی بە تەنیا جێناهێڵێت.
لەم هەڵبژاردنەشدا ئەگەر بمانەوێت ویژدانمان ئاسوودە بکەین دەبێت ئاوڕێک لە ڕابردووی هەولێر و ئاوەدانیی ئەو شارە و خزمەتی بەردەوامی پارتی بدەینەوە، کە هەم بووەتە قەڵغانێک بۆ پاراستنی ئێمە، هەم هێزێکی ئاشتیخواز و بە عەقڵیەتێکی حەکیمانە حوکمڕانی کوردستانی گرتە ئەستۆ و لە سایەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ئاوەدانی گەیشتە دوورترین سنووری کوردستان.