شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی بواری نواندن “غازی شینە” لەگەڵ دەسپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشداری لیستە کوردییەکان، لەبەردەم مایکی “هەولێر”ـدا دەڵێت: ئەم هەڵبژاردنە بۆ گەلی کورد هەڵبژاردنێکی چارەنووسسازە و دەکرێت بە هەموومان کار بکەین بۆ سەرخستنی کورد لە بەغدا و هەمووشمان بەیەکەوە ژیرانە بڕیار لە چارەنووسی خۆمان بدەین و پێکەوە ڕوو لە سەندوقەکانی دەنگدان بکەین و دەنگ بە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان بدەین، چوونکە تاکە هێزە بە ڕوحیەتی نیشتمانی کار بۆ مافە ڕەواکانمان دەکات، بۆیە وەک هونەرمەندێک ئەگەر بمەوێت لە چالاکیی و کارە هونەرییەکانم بەردەوام بم دەنگ بە لیستەکەی پارتی دەدەم و زامنی مافەکانم دەکەم.

