رۆژنامەی ھەولێر

بێوار عزەت: بە هونەر و گۆرانی پشتیوانی لە لیستی ٢٧٥ دەکەم

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندان بە دەسته دێنە پێشەوە و بە ئاواز و گۆرانیی پشتیوانی لە لیستی ٢٧٥ ـی زەردی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، چونکە پێیان وایە تاکە هێزە خاکەڕەوانە داکۆکیی لە مافەکانی میللەتەکەی دەکات لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا.

هونەرمەند “بێوار عزەت” وەک دەنگێکی زوڵاڵ و هونەرمەندێکی بە هەڵوێست و بەشدار لە پرسە نیشتمانیەکان بۆ “هەولێر” دەڵێت:”: ئێستا ئەرکی ئێمەیە بە ویژدانێکی زیندوو دەنگ بەو لیستە بدەین، کە ڕووبارێک خوێنی بۆ ئازادی و زامنکردنی مافەکانمان ڕشتووە و تا ئێستاش لە سەنگەری خەباتی مەدەنیە بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانمان لە بەغدا، تا دێتیش پێگەی کورد لەسەر دەستی پارتی لە جیهان بەهێزتر دەبێت، بۆیە بە شانازییەوە بە ئاواز و گۆرانی و هونەرەکەم پشتیوانی لە لیستی ٢٧٥ـی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەم، کە خاوەنی ڕابەرێکە هەموو ژیانی خۆی لە شاخ و کوێوەکانی کوردستان بەسەر بردووە و هەمیشە وەک پێشمەرگەیەکی چاونەترس پێداگری لە مافەکانی گەلی کورد کردووە، بۆیە ئەمڕۆ ڕۆژی ئێمەیە وەک هونەرمەندان بە دەنگ و ئاواز و چالاکییە هونەرییەکانمان کار بۆ سەرخستنی لیستەکەی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین، چونکە بەهێز بوونی پارتی بەهێزبوونی گەل و نەتەوەکەمانە و تا پارتیش فەرمانڕەوای ئەو نەتەوەیە بێت، کەس ناتوانێت زەفەر بە ئەزموونی کوردستان ببات.