شیڤان شێرزاد – هەولێر
هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئەندام محەمەد” ساڵانێکی زۆر بوو بەهۆی چەند گرفتێکی تایبەتەوە سەکۆی هونەری جێهێشتبوو لە گۆرانیی گوتن دوورکەوتبۆوە، ئێستا ناوە ناوە بەشداری لە ئاهەنگەکانی شەوانە دەکات و گۆرانیە کۆنەکانی “فەرهاد زیرەک” و خۆی دەڵێتەوە و بووەتە خاوەنی زۆرترین جەماوەر لە لایڤ میوزیکەکاندا.
“ئەندام محەمەد” لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەشداری لە ئاهەنگێکی مێلا سکای دا کرد و بە گۆرانیی “لێ دونیا” دڵی هەمووانی هێنایە هەژان و ئێستاش ئەو بەرهەمە بووەتە ترێند لە سۆشیال میدیای کوردی و تۆڕەکانی یوتیوب و تیکتۆک و
فەیسبوکدا.
“ئەندام محەمەد” ساڵانێک زۆر لە هونەر دابڕا و هۆکاری ئەو دابڕانەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، کە هونەرمەند ناکرێت سەپۆرت نەکرێت بۆ بەرهەم هێنانی گۆرانی یاخود ئەلبوومێکی تایبەت، بۆیە بێدەنگیم لە هونەر هەڵبژاردبوو، ئێستا هەست دەکەم زەمینەسازییەک کراوە بۆ هونەرمەندان و دەتوانن لە ڕێگە لایڤ میوزیکەوە کاری نوێ و پڕۆفیشاڵ پێشکەش بکەن و دڵی هەوادارانیان بێننە جۆش و خرۆش.

