رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە نزیکەوە هونەرمەند ڕائید شامل بەسەر دەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە سەنتەری دڵ، هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕائید شامل” نەخۆشخانەی جێهێشت و بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکانیش بێت هونەرمەندی ناوبراو ئێستا تەندروستی بەرەو باشبوون دەچێت و نەخۆشیەکەی لە مەترسی دەرچووە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە ناوی وەزارەتی ڕۆشنبیری خۆیان گەیاندە ماڵی ئەو هونەرمەندە و ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ چارەسەری ئەو هونەرمەندە.
شاندەکەی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر پێکهاتبوون لە “فەرهەنگ غەفوور” وەک بەڕێوەبەری گشتی و “سەلیم قادر” جێگری بەڕێوەبەری گشتی و دەستەیەک لە هونەرمەندان و لە نزیکەوە لە تەندروستی ئەو هونەرمەندەیان پێچایەوە، کە بەشێوەیەکی کتوپڕ کەوتە نەخۆشخانەی دڵ و خرۆکەکانی دڵی گیرابوو، دوای وەرگرتنی چارەسەر لە نەخۆشخانە و مانەوەی چەند ڕۆژێک لە چاودێری چڕ ئێستا تەندروستی بەرەو باشبوون دەڕوات، هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیاندا چەپکێک گوڵی وەفایان پێشکەش بەو هونەرمەندە کرد، کە ساڵانێکی زۆرە لە خزمەت هونەری گۆرانی و موزیکدایە و تا ئێستاش خاوەنی چەند بەرهەمێکی بەپێزە لە کۆڕی گۆرانی و موزیکی کوردی دا.
دوا بەرهەمیش گوتنەوەی گۆرانییەکی کۆنی هونەرمەندی کۆچکردوو (ڕێگر حەیدەر) بەناونیشانی (هێندە مەستی) گوتەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەبوو.