رۆژنامەی ھەولێر

بڕوا ئەرسەلان و لەمیا جەمال دوێتێک بڵاودەکەنەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

ڕۆژانە زیاتر لە دوو کاتژمێر سەرقاڵی ڕاهێنان و گەڕانن بە دوای ئەو تۆنانەی لەگەڵ قورگی ئەو دوو هونەرمەندە نزیکن، بەتایبەت هەڵبژاردنی گۆرانییەکی فۆلکلۆر، کە نزیک بێت لە خۆیان و بتوانن بە ستایلێکی نوێ و گۆڕانکاری لە بەرهەمەکە و جارێکیتر بیڵێنەوە.

“هەی نار هەی نار باوانم یار” یەکەم ئەزموونی دوێتە بۆ هەردوو هونەرمەند “بڕوا ئەرسەلان” و “لەمیا جەمال”ـی تونسی بەیەکەوە کار بکەن و بەرهەمێکی کوردی بڵاوبکەنەوە، کە گۆرانییەکی نەمرە و لە دڵی هەموواندا دەژیت.
“لەمیا جەمال” لە بارەی کارکردن و گوتنەوەی گۆرانیە کوردییەکان ڕاشکاوانە دەڵێت: دەستبردن بۆ گۆڕانکاری و دووبارە گوتنەوەی بەرهەمێک، کە لە فەرهەنگێکی دەوڵەمەند و کولتوورێکی ڕەسەنی نەتەوەیەکە ئاسان نیە، بۆیە من هەر کاتێک گۆرانییە فۆلکۆرییەکان دەڵێمەوە، نزیک مانگێک ڕاهێنان دەکەم بۆ ئەوەی بتوانم جوانتر لە پێشوو بڵێمەوە، نەک بیشێوێنم، گۆرانی “هەی نار هەی نار باوانم یار” گوێگرتن بۆی چێژێکی تایبەتی هەیە و پێموایە لە نێو کورددا پیر نابێت و هەمیشە لە نێو فەرهەنگی کوردی دا زیندوو دەمێنێتەوە.