ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
گروپی سكوردیا لە ساڵی ١٩٩٥ لە لایەن هونەرمەندی كورد ڕزگار خۆشناو و ژەنیاری پیانۆ ماركۆس شێرمار دروست كرا.
هەفتەی ڕابردوو ئەم گروپە كۆنسێرتێكی گەورەیان کرد لە وڵاتی نەمسا، كۆنسێرتەكە ئەوەندە گەورە بوو، بووە بابەتی میدیاكانی ئەو وڵاتە.
لە لێدوانێكی بۆ (هەولێر) رزگار خۆشناو گوتی: پاش كۆنسێرتە سەركەوتووەكەی گرووپەكەمان سكوردیا بە بۆنەی ٣٠ ساڵەی تەمەنی لە كۆشكی ئۆپیرا كە نزیكەی ١٢٠٠ كەس ئامادەی بوو دوو سەعاتی خایاند، دوای كۆنسێرتەكەش و پێش ھەموانیش وەزیری كولتووری ئەو دەڤەرە (ستیریا) بە چەپلەڕێزان ھەستایە سەرپێی و ھەموو ئامادەبووەکانیش لەگەڵ ئەو!
خۆشناو گوتیشی ھەردوو ڕۆژنامەکەی ئەو دەڤەرە، (كلاینێ تسایتونگ) (كرۆنەن تسایتونگ) باسی ئەو كۆنسێرتە گەورە و گرنگە دەكەن كە یازدە ژەنیار و خەڵكی حەوت وڵاتی جیاواز سازیان كرد؛ ئەوەی شایانی باسە كە كەناڵی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی نەمسا (ORF) كۆنسێرتەكەی بە زیندوو گواستەوە و تۆماری كرد.
ماڵپەڕی (ORF) دەڵێت: كاتێك ئەم تیپە ڕەنگاوڕەنگە بە شێوەیەكی ڕەنگاوڕەنگ و ڕاستەوخۆ نمایش دەكەن، بینەران دڵخۆش دەبن، چونكە وزە و هونەری مۆسیقی لە ناو شانۆدا خۆی دەبینێتەوە؛ دوانزە هونەرمەندی خوێنی تەواو لە هەشت نەتەوە كەمتر نییە، بە گەورەترین گۆرانییەكانیان و چەندین سوپرایزیان لە ئۆپێرا گراز یادی ٣٠ ساڵەی شانۆی خۆیان دەگێڕن.
ئاخر من لە تێكستەكەدا باسی خۆم نەكردووە كە من ھەموو جارێ بە جلی شیرینی كوردی و موزیكی كوردی لۆبی كوردی دەكەین و كورد بە ھەموو دنیا دەناسێنین! ئەو گرووپەش من و ژەنیاری پیانۆ ماركۆس شێرمار ساڵی ١٩٩٥ دامانمەرزاند لەسەر بناغەی موزیكی كوردی.

