ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
بڕیار وایە مانگی دابێ فێستیڤاڵە مۆسیقایەکی هەرە گەورە لە وڵاتی پۆڵەندا رێک بخرێت.
ئاراد ئیمامگولی بە (هەولێر)ـی ڕاگەیاند بە مەبەستی نزیكبوونەوەی كولتووری وڵاتان لە یەكتری بڕیار وایە ئەم مانگی ئەیلوولە فێستیڤاڵیكی موزیك لە وڵاتی پۆڵەندا رێک بخرێت.
ناوبراو گوتیشی ئەم فێستڤاڵە لە شاری ئۆسترۆڤی پۆڵەندادا دەبێت. کۆمەڵە ژەنیارێکی كورد و پۆڵەندی لێ بەشدار دەبن.
ئاراد گوتیشی: چەندین پارچەموزیكی هەورامانی ئامادە كراون، لەو فێستڤاڵەدا پێشکەش دەكرێن.
ئەو دووەمین جارە ئەم شارە پۆڵەندیە میوانداری فێستیڤاڵی كوردی بكات؛ مانگی هەشتی ئەمساڵیش پیشانگای ئیگۆسۆم لەو شارە كرایەوە و، چەند خانمە شێوەکاری كوردیش بەشدارییان تێدا كرد.

