ئەمشەو چوارشەممە 2025.8.27، لە ژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر بە پاڵپشتى و هاوکارى پارێزگاى هەولێر، لە چوارچێوەى هەفتە فلمى پڕۆژەى سینەما و جەماوەر، لە هۆڵى سینەماى فامیلى مۆڵ، بۆ یەکەمین جار و لە نمایشێکى تایبەتدا فیلمی سینەمایی ” تیمساح “ی هونەرمەندی دەرهێنەر ” سەید کەمال بارزانى ” نمایشکرد.
لە نمایشى فلمەکەدا، کە فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە هونەرمەندان و هونەر دۆستان و سینەماکاران ئامادەی ببوون، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە بەڕێوەبەرایەتى سینەماى هەولێر، پیرۆزبایی لە دەرهێنەر و ستافى فلمەکە کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.

