محمد لادێ – ههولێر
کورتەفیلمی نشینگەی ونبوو بە ئامادەبوونی چەندین کەسایاتی هونەری و ناودار لە سینەما سالمی شاری سلێمانی نمایش کرا.
کورتەفیلمی نشینگەی ونبوو لە دەرهێنانی رامان ئەبووبەکر و یارۆ حسێن میسرییە ماوەکەی ٣٨خولەکە و لە ناوەڕۆکدا گوزارشت لە ئازار و تێڕامانی مرۆڤ دەکات بەرامبەر بە ژیان و دەوروبەر، کە بەردەوام خۆی لە بەردەم ئالنگارییە سەختەکاندا دەبینێتەوە.
بە مەبەستی پشتگیریکردن و جەختکردنەوە لە هاوکاریکردنی هونەرمەند و فیلمسازان، لە نمایشی تایبەتی کورتەفیلمی “نشینگەی ونبوو”، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، سەرۆکژنی عێراق و د. هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە یەکەم نماییشی فیلمەکەدا بەشدار بوون و پشتگیریی خۆیان بۆ بۆ خوێندکارانی بەشی سینەمای کۆلێجی هونەرە جوانەکان دووپات کردەوە.
ئەم فیلمە گەشتێکە بۆ دۆزینەوەی ئەو ئارامییەی جاران، کە ئێستاکە مرۆڤ لێی ون بووە، کارێکی شایستەی خوێندکارانی بەشی فلیمسازی کۆلێژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی سلێمانییە کە وەک کارنامەی دەرچوونی خوێندکاران ڕامان ئەبووبەکر و یارۆ حسێن لە بەشی فلیمسازی پێشکەشیان کردووە.

