رۆژنامەی ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، سەردانی هونەرمەند (جەبار ئەحمەد ئەربیلی) ی کرد

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لە ماڵەکەى خۆى سەردانی هونەرمەندی دیارى بواری موزیک و گۆرانى شاری هەولێر (جەبار ئەحمەد ئەربیلی)ى کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی هونەرمەندى پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی و گەڕانەوەى بۆ نێو ناوەندى هونەرى گۆرانى و موزیکى کوردى بە تەندروستیەکى باش بۆ خواست.
پاشان لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا و قەلغانی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەش بە هونەرمەندکرد.