ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەرى د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی و فەرهەنگ غەفور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر، لەماڵەکەى خۆى سەردانی نووسەر و ڕۆژنامەنووس و مامۆستایی زانکۆ و پڕۆفیسۆر لە یاسا (د.کەمال سەعدی) کرد.
پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، لە نزیکەوە لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و هیوای لەش ساغی و تەندروستیەکی باشی بۆ خواست و ڕۆڵی دیاری ناوبراوی لە نێوەندی ڕۆشەنبیری و فەرهەنگی کوردی وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس و مامۆستایەکی زانکۆ بەرز نرخاند.
لە لایەن خۆیەوە د.کەمال، سوپاسی سەردانەکەی پارێزگاری هەولێری کرد، کە خەمخۆرانە نووسەر و ڕۆشنبیر و هونەرمەندان بەسەر دەکاتەوە و لە ڕەوشی ژیان و گوزەران و تەندورستیان دەپرسێت.
لەکۆتایشدا، پارێزگاری هەولێر، چەپکە گوڵی ڕێز و وەفا و قەلغانی ڕێزلێنانی پارێزگای پێشکەش کرد.

