شیڤان شێرزاد – هەولێر
هەردوو هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕێدوان سنجاوی” و “کارمەند ڕواندزی” دوای سازدانی چەندین ئاهەنگ و لایڤ موزیکی شەوانە و پێکەوەگوتنەوەی چەند بەرهەمێکی فۆلکۆر و لاوک و حەیرانی دەشتی هەولێر.
ڕێدوان سنجاوی پارچە شیعرێکی ناسک پێشکەش بە هاوڕێ هونەرمەندەکەی دەکات.
ئەو گۆرانییەی کارمەند ڕواندزی بە ناونیشانی “مەگری دڵم مەگری”ـیە و یەکێکە لە بەرهەمە جوانەکانی ئەو هونەرمەندە و لە نێو دەشت و شوێنە دڵڕفێنەکانی هەولێر بە شێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کاری بۆ کراوە و وێنەی ئەو بەرهەمە گیراوە.
کارمەند” لەو بەرهەمەدا داوا لە ئەویندارەکەی دەکات، کە بۆی بۆ دووری نەگریێت و قەد دڵ لە دڵ نەدات و هەر پێی دەگات.
ئێستا ئەو بەرهەمە بەشێوەیەکی بەرچاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاو بووەتەوە و، تا دێت بینەریشی لە زیادبووندایە؛ “ڕێدوان سنجاوی” پێی وایە، ئەو بەرهەمە وەک پارچەیەک لە قوماش ڕێک بۆ ئەو کارمەند درواوە و توانیویەتی بەشێوەیەکی زۆر جوان ئەدای ئەو گۆرانییە بکات و وشەکانی لە لە هزری ئاشقان و هەوادارانی ئەو هونەرمەندەدا بمێنێتەوە.

