رۆژنامەی ھەولێر

بەرهەمێکی نوێی دیلانار بڵاو دەبێتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر


هونەرمەند “دیلانار یڵدز” جیاواز لە ستایلی پێشووی، بە گۆڕانکاری لە فۆرمی کارە هونەرییەکانی دەگەڕێتەوە نێو هونەری گۆرانیگوتن و لە نوێترین بەرهەمیشدا گۆرانیەکی بۆ کراسی کوردی گوتووە و، بڕیاریشە ئەمڕۆ ١٣ـی ئابی ٢٠٢٥ بە شێوەی ڤیدیۆکلیپ لە یوتیوب و سۆشیال میدیادا بڵاوی بکاتەوە.

لەم کلیپەدا هونەرمەند “دیلانار” چەند جۆرێک لە دەستە جلە کوردییەکانی عەفرین و قامیشلۆ و سنە و بۆکان و مەهاباد و هەولێر و سلێمانی دهۆک و زاخۆ و ئامێدی و دیار بەکر دەپۆشێت و لە تێکستی بەرهەمەکەشیدا ئاماژە بۆ جوانیی و ڕەنگاوڕەنگی دەستە جلە ناسکەکانی دەکات و دەڵێت: ڕەسەنایەتیی ئێمە لە دابونەریت و کولتوورەکەمانە و ئێمە گەلێکی زیندووین و جلە دەستوور و جلە کۆنەکانیشمان شایەتی ڕابردوومانن.