شیڤان شێرزاد – هەولێر
گرووپی هەوار بۆ شانۆ، لە دەستەیەک لە شانۆکارانی کەرکوک پێکهاتووە و تا ئێستاش خاوەنی زۆرترین خەڵات و نمایشی شانۆیین، بەتایبەت لە دوا بەرهەمیاندا، کە ناوی نرا بوو “سەلما” و تا ئێستا بەشداری لە زۆرترین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کردووە و بووەتە خاوەنی خەڵاتەکانی باشترین دەرهێنان و سیناریو صۆ و باشترین ئەکتەر و سینۆگرافیا.
لە دوا وێستگە کارە هونەرییەکاندا ئەو گروپە شانۆییە بە فەرمی بانگهێشتی وڵاتی فەرەنسا کراوە بۆ نمایشکردنی شانۆگەری سەلما، کە شانۆگەرییەکی هاوبەشی نێوان کەرکووک و فەرەنسیەکانە و هەوار فارس کارەکتەری سەرەکی ئەو شانۆگەریەیە.
“نەژاد نەجم” دەرهێنەری علی لە پاریسەوە هەواڵی نمایشی ئەو شانۆگەرییەی گەیاندە “هەولێر” و دەڵێت: دوای بەشداربوونمان لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتیەکانی قرتاج و میسر و ئوردن و شارەکانی خوارووی عێراق، ئەمجارەیان وڵاتی فەرەنسا، بە فەرمی داوەتی وڵاتەکەی کردین بۆ بینینی ئەندێشە و ئازارەکانی گەلی کورد، کە بووەتە خامێک لەم بەرهەمەدا و هەوار فارس و کارەکتەرە فەرەنسیەکەمان باس لە میژووێکی پڕ لە قوربانیدانی کورد دەکەن، کە لەوەتەی هەیە، ئازار و مەینەتیەکانی ژیان بەشیەتی.
لەم نمایشەی پاریسیشدا فەرەنسیەکان زۆر سەرسام بوون بە گێڕانەوەی چیرۆکە تراژیدییەکە و جوڵە و توانا و سینۆگرافیای ئەو بەرهەمە کوردییه، کە بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری کەرکووک بەرهەم هێنراو٣٤ غە.
گوتیشی: گرووپی ههەوار بە نمایشی شانۆگەری سەلما خاوەنی زۆرترین خەڵاتی نێودەوڵەتیە و له
داهاتووشدا کار بۆ شانۆگەرییەکی نوی دەکەین، کە شاکارێکی جوانی کەرکووکی دڵی کوردستان دەبێت.

