شیڤان شێرزاد – هەولێر
فیلمی “پەیکەری دڵ” فیلمێکی موزیکاڵییە و لە نواندنی هەریەک لە هونەرمەندان “هەڵوێست محەمەد و هەردی سەلامی” و دەیان ئەکتەری دیار و بەرچاوی کوردە و بەرهەمی میتڕۆ نۆمی و کام پڕۆداکشن و دەرهێنانی هونەرمەندی سینەماکار “شوان عەتووف”ـە و لە چوارچێوەی چالاکییە هونەرییەکانی وەرزی هاوینەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر بەشی سینەمایە، بڕیارە ئەوڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ـی ئابی ٢٠٢٥ لە کاتژمێر ٦ـی ئێوارە لە ئێمپایەر سینەما نمایش بکرێت.
لە نمایشەکەدا بەشێک لە هونەرمەندانی بەشداربووی فیلمەکە ئامادە دەبن و لە پێشوازی میوانانی هۆڵە سینەماییەکە دەبن، کە ماوەی دوو ساڵە لەسەر ئەرکی پارێزگاری هەولێر بەخۆڕایی بەرهەمە سینەماییە کوردییەکانی تێدا نمایش دەکرێت و چالاکییەکانی بەسەر چوار وەرزی ساڵ دابەشبوون و تا ئێستاش زۆرترین بەرهەم نمایشکراون سیمینار و ۆرکشۆپ ساز کراوە.
جێگەی باسە، بەختیار فەتاح وەک جێبەجێکاری کارە هونەرییەکان و وێنەگرتنی ئەو بەرهەمە بەشدارە و باهۆز نەسرەدین وەک بەڕێوەبەری بەرهەم لەگەڵ ئەو ستافە هونەرییە لەم بەرهەمەدا بەشداربووە و تا
ئێستاش خاوەنی چەند خەڵاتێکی جیاوازن لە هەڵبژاردنی جوانترین سیناریۆ و باشترین دەرهێنان و باشترین ئەکتەر.

