هاشم حاجی علی شەناغەیی
(عارەب عوسمان جەرجیس)، ساڵی (1952) لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێردا لەدایک بووە؛ تاقانەی دایک و باوکی بووە و بە تەنیا عارەب ناسراوە. لە تەمەنی شەش ساڵاندا، چوویتە قوتابخانە و، تا پۆلی دووی ناوەندی حوێندوویەتی و، پاشان بە کاری ڕۆژانەی خەریک بووە؛ هەر لە تەمەنی لاویدا دەستی بە حەیران و بەستەی شایی کردووە؛ باوکیشی حەیرانبێژەکی زۆر بەتوانا بووە و، بە عوسمان حەیران ناوبانگی دەرکردبوو؛ عارەب، ڕێچکەی باوکی بەرنەداوەوە بەردەوامی حەیران و بەستەی شایی گوتووە؛ شوکر ئێستایش لە ژیاندا ماوە؛ ساڵی 2003، تەقینەوەی لقی 2ـی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەڵبەندی 3ـی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان کە چەندین شەهید و برینداری لێ کەوتەوە، ئەو حەیرانانەی خوارەوەی لۆ ئەو کارەساتە گوتووە.
دەلۆی لۆ دەلۆی لۆ دەلۆی لۆ دەلۆی لۆ دەلۆی لۆلۆ دەلۆی لۆ
وەڵا سەرێ من چەند دێشی ئەوڕۆکە بەوێ سبیانێ
درێ من بەلێوەلێوە
ئەمن هەموو فەسڵێ دەرێ بواران لۆ خۆم دێمە دەشتێ هەولێرێ چ بکەم کوریکە و حاجیلە و بەیبوون هەموو هەستاینە پێوە
ئەنگۆ نازانن سەبارەت بە چاوێ ئەوێ شەهیدان درێ من هەر ئاخە و لێوە
ئەمن دوعایەکی دەکەم لە باری تەعالا، خوا بەخێری بگێڕێ
بەژنێ ئەوان شەهیدان دەشبهێنم وەکی کنێرەکانی بەهارێ ناوەڵا وەکی شەتڵە شلێرێ، ئەنگۆ خەبەرەکی لەبۆ من بدەنە هەموو دنیایێ بەوێ جێژنەی قوربانێ قەومایە لە پیرەهەولێرێ
وەڵا زەینێ خۆتان بدەنێ قەراتێ پیرەهەولێرێ بزر بووە لە کاکێنگۆ لەبەر غوباروتۆزێ
قەراتی پیرەهەولێرێ ئەوڕۆکە بەوێ سبیانێ بزر بووە لەبەر غوباروتۆزێ
ئەمن سوندەکی دەخۆم بە محەمەدەکەی مار لە هەنگۆزێ
بە قوربانێ نەرمەنەرمە بایێ شەماری بم، بەوێ پیرەزستانێ دەدا لە کوڕەکوڕێ کوردان ئاخ چ بکەم بەوێ جێژنەی قوربانێ نەیانهێشت لۆ خۆ بکەین جەژنەپیرۆزێ
توخوا گەلینە! گەلی براینە! ئۆباری منو بە ملی بی، برینێ ئەوان شەهیدان وارا کەن بە دمکێ چەقوان بە سەرێ کلچوکی هێدیهێدی شۆڕی کەنەوە ناو قەبری بە سندوق و دارەبازە،
توخوا ئەوی لێرە دانێشتیە هەموو لێکڕا برێن هەزار جار گەردەنتان ئازا بێ
حەیران
ئەوڕۆهێوارێ دەرێمه برادران لۆتان بە کێندەرێدا هەربرێم
ئەمن نەمدەگۆ حەیران لەناو ئاقاری
لە گێی کاکێ توو چەندە خۆش دێ چریکەی دارکەران سەرلەسبیانان لەگەر گارەی جووتیاری
خۆزی بە خۆزیداران ئەمن خەرجەستینێ ماچان بام لە بواران لە کیژە دزەییەیان وەکی ئاوا دەبوون لە کەڕکێ حوسێنی غازی لە پەنجەبەخەنان وەکی ڕایاندەکێشاوە سەرێی شێوەرێ پایزە بنەگەچینە لە رای کۆچ و کۆچباری، دەمگۆ دە بینە ماچ کەم خەتوخارێ گەردەنێ، بۆن کەم کولمەت، ئەتوو چەند سارە خەم بووی لە درێ من باری
حەیران
بەوێ هێواران لەبۆ کەیفێ برادەران بە کێندەرێدا هەربرێم
ئامان سەد ئامان لە دەو ڕووبارێ
ئەمن نازانم بەژنێ گچکۆکە مەمکنەهاتی بە چ بشبێنم
نە بکەمە داکێ لانکێ، نە ئەوەتە کابانێ مارێ
ئەوسارەکە بەوێ دەرەبوارێ نازانم نە خەو خۆشترن لەگەر داکێ لانکێ، ناوەڵا لەگەر بووکێ سارێ
حەیران
براینە! ئەوڕۆ بەوێ هێوارێ چەندم گۆتە برادەران لەبۆتان بە کێندەرێدا هەربرێم، ئەمن نەمدەگۆ حەیران له ناو بەندانێ
کۆترێ سەرلیسی، قازی بەستۆڕەی، ناوەڵا قەتێ کێستانێ
خۆ من بە چ خراپەی خۆم شک نایێ حەیرانێ ئەوسارەکە بەوێ دەرەبوارێ ئەوەتانە نەهاتیمە چ بکەم لەگەر شەوڕاموسانێ
ئەمن لۆیە کە سەردارێ دوو چاوێ کارم، پێم نەکرا بێم لۆ جێیێ شەوڕامووسانێ

