شیڤان شێرزاد – هەولێر
کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی، مەڵبەندی گشتی هەولێر، هەڵدەستێت بە سازکردنی خولی یەکەمی فێستیڤاڵی هەولێر فۆتۆ، بۆ وێنەی فۆتۆگرافی.
بۆ ئەم مەبەستە بانگهێشتی فۆتۆگرافەرانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکات، کە بەوێنە جوان و سەرنج ڕاکێشەکانیان بەشداری خولی یەکەمی فێستیڤاڵی هەولێر فۆتۆ بکەن، بڕیارە بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەڕێوە بچێت و لە پێشبڕکێیەکی ڕاستەوخۆدا باشترین وێنەکان هەڵبژێردرێن و ببن بە خاوەنی خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵ، کە لەژێر ناوی خەڵاتی ئەبو سەباح دەبێت، وەک ڕێزلێنانێک بۆ فۆتۆگرافەری دێرینی شاری هەولێر.
دەستەی سەرپەرشتیارانی ئەم فێستیڤاڵە داوا دەکەن، فۆتۆگرافەران وێنەکانيان لەگەڵ سیڤی کەسی خۆیان لە رێگای ئەم تیلیگرامەوە بۆ ژمارە مۆبایلی ٠٧٧٠١٩٣١٧١٣ بنێرن.
هەر فۆتۆگرافەرێک دەتوانێت بە دوو وێنە بەشدار بێت بە مەرجێک وێنەکان ئەم بابەتانە لە خۆ بگرێت: (مێژووی شاری هەولێر و دەوروبەری، خەباتی پێشمەرگە، توند و تیژی بەرامبەر بە خێزان، خۆشەویستی، کولتوور، ژینگە پارێزی، گرنگی ئاو، گرنگی کارەبا، پێکەوە ژیان، جوانییەکانی هەولێر، کاریگەرە نێگەتیڤەکانی ماددەی هۆشبەر)
دوا وادە بۆ وەرگرتنی وێنەکان ١٥/٨/٢٠٢٥ دەبێت
لەگەڵ ڕێزدا.

