رۆژنامەی ھەولێر

فیلمی مەنهۆڵ لە هەولێر بەرهەم هێنرا

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

لە ئەزموونێکی نوێ دا، ئەکتەر و دەرهێنەری بواری فیلمسازیی “محەمەد شێروانی” بەشدارە لە فیلمێکی نوێدا بەناونیشانی “مەنهۆل”.

فیلمەکە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند “دیاکۆ بایز”ـە و نواندنی هەریەک لە هونەرمەندان “دیمەن زەندی، ڕزگار باهیر، محەمەد شێروانی”ـیە، کە پاڵەوانی سەرەکی ئەو بەرهەمە سینەماییەن و بڕیاریشە لە ٣١ی ئەم مانگە لە سینەماکانی کوردستان نمایش بکرێت.
ناوەڕۆکی فیلمەکە باس لە چەند گرفتێکی کۆمەڵایەتی نێو کۆمەڵگەی کوردی دەکات و گەڕانەوەشە بۆ ڕابردووی هەولێر و گەڕەکە کۆنەکانی ئەو شارە و نیشاندانی دابونەریتە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵانی ڕابردوودا.
جێگەی باسە، ئەو بەرهەمە سینەماییە بە هاوکاری کۆمپانیای سینا کورد و کەناڵی ئاسمانی کوردماکس و ناوەندی کەڤاڵی هونەری هاتووەتە بەرهەم و ٣١ـی تەممووزیش لە سینەماکانی هەولێر نمایش دەکرێت.