رۆژنامەی ھەولێر

فەرهەنگ غەفوور کۆپڵەیەک بۆ تەیراوە و تۆپزاوەی هەولێر دەڵێت

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

بەرامبەر بە بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکی پڕ لە ڕق و کینەی هونەرمەندانی سلێمانی دژی پێشکەوتنەکانی هەولێر و ناوبردنی گەڕەکی “تەیراوە” بە سۆماڵ و تۆپزاوە بە کابول، هونەرمەند “فەرەهەنگ غەفوور” کۆپڵەیەک گۆرانی بۆ گەڕەکەکەی خۆی کە تەیراوەیە دەڵێت.
“فەرهەنگ غەفوور” خۆی و عودەکەی پەیامێک بۆ هونەرمەندانی سلێمانی دەنێرێت و پێیان دەڵێت: چۆن دڵتان هات تەیراوەی شیرین و گەڕەکی ڕۆشنبیر و هونەرمەند و ئەدیبان بە سۆماڵ ناوببەن و تۆپزاوە، کە ماڵی هەموومانە بەو ڕقەوە وەسف بکەن، ئێمە نەک هەولێر، سلێمانیش بە ماڵی خۆمان دەزانین ناکرێت ئەوەندە ڕق ئەستوور بن بەرامبەر بە ئاوەدانیی و ئەو ئەزموونەی کوردستان و جوانیی شەقام و گەڕەکە شیرینەکانی پیرە قەرات.