رۆژنامەی ھەولێر

باشترین زنجیرەی ڕۆمانسییەكان

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

 

ماڵپەڕی sayidaty پێنج زنجیرە ڕۆمانسی هەرە باشی كۆریی پێشنیار كردووە بۆ سەیرکردن.

درامای کۆری لەم دواییانەدا لە جۆرەكانی تری درامای نێودەوڵەتی گرنگی و سەركەوتنی كەمتر نەبووە. توانیویانە خۆیان وەك كەسایەتییەكی دیار لە جیهانی دراما و زنجیرە سەركەوتووەكاندا جێگیر بكەن و، بینەرێكی زۆر لە سەرانسەری جیهاندا سەرنجڕاکێش بکەن.
هەرچەندە دراما ئەمریكیایەكان باشترین و بەناوبانگترینن لە نێو توێژێكی گەورەی بینەردا، بەڵام دراما كۆرییەكانیش دڵی ژمارەیەكی زۆری لە سەرانسەری جیهانەوە بە كۆمەڵێك بەرهەمی جیاوازەوە بۆ خۆیان بردووە، بە تایبەت بەرهەمە ڕۆمانسیەكان. دراما كۆرییەكان بەناوبانگن بە پێشكەشكردنی چیرۆكی دڵڕفێنی ڕۆمانسی كە دڵەكان ڕادەگرن، بە تایبەت ئەوانەی كە مامەڵە لەگەڵ هەستی بێگەردی خۆشەویستی نێوان هەرزەكاران دەكەن.
لەم دواییانەدا گۆڕانكارییەكی بەرچاو لە چیرۆكگێڕانی كۆریدا ڕووی داوە، چیرۆكنووسان لە چەشنە كۆنەپەرستانە نەریتییەكان دوور كەوتوونەتەوە و جۆرەها بەرهەمی جیاوازی ڕۆمانسی پێشكەش دەكەن؛ سەركەوتووترین زنجیرە ڕۆمانسیەكانیش بریتین لە:
• زنجیرەی بیستوپێنج بیستویەك
• زنجیرەی ژیانی تایبەتی ئەو
• زنجیرەی لە ژیانی نۆزدەهەممدا دەتبینمەوە
• زنجیرەی پێشنیاری بازرگانی
• زنجیرەی پێشبینیی خۆشەویستی و كەشوهەوا