رۆژنامەی ھەولێر

سەما “شیرین یار” بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

 

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “سەما خان” لە دوای زنجیرەیەک ئاهەنگی شەوانە و تۆمارکردنی چەند بەرهەمێکی گۆرانیی، ئێستا کۆتایی هێناوە بە کلیپێکی نوێ بەناونیشانی “شیرین یار” و چەند ڕۆژێکیشە ترایلەری ئەو بەرهەمە هونەرییە یوتیوب و ئینیستگرامی ئەو هونەرمەندەی پڕکردووە لە هەوادار.

“سەما” بە گۆرانی شیرین یار جارێکیتر تێکەڵ بە هونەری فۆلکۆر دەبێتەوە و دەیەوێت بەردەوامی بە گوتنەوەی ئەو گۆرانیە فۆلکۆرییانە بدات، کە بوونەتە شوناسی کورد و گەنجینەیەکی دەوڵەمەندن لە ڕەسانەیاتی و مۆرکی کوردبوونیان پێوە دیارە، بەڵام ئەو وەک هونەرمەندێکی تازە هەڵکەوتوو بە ستایلێکی نوێ و پۆشینی جلە ڕەنگاوڕەنگە کوردییەکان جارێکیتر بە دەنگە خۆشەکەی دەیان هۆنیتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش هەواداران بە لای بەرهەمەکانی ڕادەکێشێت و لە نێو خەڵکیش دا “سەما خان” بە کچە ترێندەکە ناوبانگی دەرکردووە.