رۆژنامەی ھەولێر

ڕێکان محەمەد چوار بەرهەمی کۆپی ڕایت بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕێکان محەمەد” وەک کانییەک لە زۆری بەرهەمە موزیکیی و گۆرانیدا، ئەمساڵ زیاتر لە پێنچ بەرهەمی کۆپی ڕایتی لە سۆشیال میدیادا بڵاوکردووەتەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبووە لە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا، ئێستاش وەک دەسپێکێک لە وەرزی هاوینەدا چوار بەرهەمی نوێی بەشێوەی کۆپی ڕایت بڵاوکردەوە.

ئەو گۆرانیانە پێشووتر لە لایەن گەورە هونەرمەندانی کورد و جیهانیەکاندا گوتراون، بەڵام ڕێکان محەمەد بەستایلێکی نوێ و گۆڕانکاری لە فۆرمی گۆرانیدا لە ناوەندە هونەرییەکەی خۆیدا جارێکیتر تۆماری کردووەتەوە و بەشێوەی کلیپ بڵاویان دەکاتەوە.