رۆژنامەی ھەولێر

سبەی بەرهەمێکی نوێی ئاگرین دلشاد بڵاودەبێتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ئاگرین دلشاد” دوای بڵاوبوونەوەی چەند ئەلبوومێکی گۆرانیی و ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆنسێرت و ئاهەنگی تایبەت و دوو کلیپی نوێ لە ٢٠٢٥ ئێستا کۆتایی هێناوە بە بەرهەمێکی نوێ بەناونیشانی “بڕۆ دڵم”، کە بڕیارە سبەی ٧ـی تەمووزی ٢٠٢٥ لە وەرزی هاوینەدا ئەو بەرهەمە نوێیەی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.

ئەو بەرهەمەی هونەرمەند “ئاگرین” بە هاوکاری و سپۆنسەری کۆمپانیای “ئارتین” بەرهەم هێنراوە، ئەمەش لە چوارچێوەی پێشکەشکردنی پڕۆگرامێکی تایبەت بوو بە ناونیشانی “ڕاشەنی شەوکۆ”، کە سێ ڕۆژی تەواو لە فلۆریا ستی بە میوانداری دەستەیەک لە شاعیر و ئەدیب و نووسەرانی کورد لە بارەی زمان و پاراستنی هونەر بەڕێوەچوو، “ئاگرین دلشاد”یش وەک سوپڕایزێک بۆ ئامادەبووانی پڕۆگرامی ڕاشەنی شەوکۆ بڕیاریدا نوێترین بەرهەمی خۆی بەمزووانە بڵاوبکاتەوە، بۆیە سبەی هەوادارانی چاوەڕوانی گۆرانییە نوێیەکەی ئاگرین دەبن، کە بڕیارە کەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بڵاوی بکاتەوە.