شیڤان شێرزاد – هەولێر
ئەکتەر و پێشمەرگە، هەمزە ئاگۆشی، لە وڵاتی نەرویج نیشتەجێیە و کاندیدە بۆ بردنەوەی خەڵاتی ” ئاماندا ” بۆ باشترین ئەکتەر.
“ئاگۆشی” بەشداری لە چەندین فیلم و زنجیرەدا کردووە، بڕیارە هەفتەی داهاتوو نوێترین فیلمی لە فێستیڤاڵی فیلم لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش بکرێت.
خەڵاتی ” ئاماندا ” گەورەترین خەڵاتی سینەماییە لە نەرویج و ساڵانە لەگەڵ دەرهێنەر، کامێرامان، پڕۆدیسەر و دیزاینەردا پێشکەش بە هەندێک ئەکتەر دەکرێت و خەڵاتەکەش پەیکەری ژنێکە، کە هێمایەکە بۆ بەرزی هونەری وڵاتی نەرویج.
ئەو ئەکتەرە لە دیواری فەیسبووکی خۆی نووسیوێتی: ” فیلمەکەمان “مام وێنس” (Onkel Jens) لەگەڵ فیلمە جیهانییەکاندا کێبڕکێ دەکات. ”
” ئاماندا “لە ساڵی 1985 دامەزراوە، خەڵاتێکە ساڵانە دەبەخشرێتە ئەو کەسایەتییانەی لە بەرهەمهێنانی فیلمدا کاریان کردووە و پاڵێوراون بۆ وەرگرتنی خەڵات لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە نەرویج.

