رۆژنامەی ھەولێر

لە بەریتانیا گرووپی دەهۆڵ بەشداری چالاکییەکی هونەری دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

گرووپی دەهۆڵ وەک کاری سەرەکی و هەمیشەیی ئەمساڵیش بە ناوی. کوردستانەوە بەشداری چەندین چالاکیی کولتووریی و نەتەوەیی دەکات لە ووڵێتی بەریتانیا.

چالاکیی و نمایشەکانی لە ١٤ـی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات تاوەکو ٥ی تەمموز بەردەوام دەبێت، لە چەندین شار و شارۆچکەکانی وڵاتی بەریتانیا. “زیرەک ژێدار” موزیسیان و سەئەرشتیاری چالاکیە هونەرییەکە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: بەشداریکردنی دەهۆڵ لەم فیستیڤاڵ و چالاکییە کولتووریانە زیاتر ئاشناکردنی گەلانی دنیایە بە کولتوور و مێژوو و جوگرافیای کوردستانەوە.
گوتیشی: وەک هەموو ساڵێک بە جلوبەرگی کوردی و نەغمە و ئاوازی فۆلکلۆری و ئاڵای کوردستانەوە بەشداری دەکەن.
رێکخراوی هونەری دەهۆڵ لە ساڵی ٢٠٠٣ لەسەر دەستی بەندە وەک هونەرمەندێک دامەزرێندراوە و تا ئێستا لە چەندین بواری هونەری جۆراوجۆرەوە پڕۆژە و چالاکی ئەنجامداوە، هەم. بۆخزمەتی رەوەندی کوردستانیتگڤ لە بەریتانیا و هەمیش بۆ ناساندن و بەربڵاوکردنی دۆز و پرسی کوردستان بە جیهاندا.