هاشم حاجی علی شەناغەیی
ناوی (خورشیدنەبی ئەحمەد)ە
لەساڵی(1953 )لەگوندی بیرەجنەی سەربەشارەدێی بێستانە پارێزگای هەولێر لەخێزانێکی جووتیار لەدایک بووە بەبەخێوکرد نی مەڕو ئاژەڵداری خەریک بووە لەساڵی 1953هەرلەگوندی بیرە جنە ژیانی هاوسەری پێک هێناوەو خاوەنی سێ کوڕو چوار کچە پیاوێکی بەزەوق وکەیف خۆشەبەدەنگەخۆشەکەی لەزۆربەی شاییەکانی ئەوسەردەم کە لەگوندەکانی دەکرا بەشداری کردوە
پێشمەرگایەتی کردووه لەهەردوو شۆڕشی ئەیلول و گوڵان دا بەشداری کردووە لە ڕاپەڕینی درێغی نەکردیە بەژداربووە ئەوەش هەندێک لە حەیران و بەستەیەکی کە دانانی خۆیتی
حەیران
دەرێم ئەوڕۆ سبیانێ لەدێدەوانی مەنتکان دەچوومە خوارێ لۆ دۆرێ کونە گری××
دەمگۆتە پێناوێ لۆم برێ حەیرانێ شەوێ لۆم بێتەوە جێێ ژوانێ ناوخانی پەنای قوون ئاگرێ×××
کیژ دەیگۆ گەلەکم پێ خۆشە بەران ناوێرم لە
بەر باب و برایانم
بەخودای چم پێ ناکرێ×
حەیران
دەرێم داری دێدەوانی لەمن دوورە دارەپێشی کۆسپەیە و تەنیشتی نزارە لەپێشی دیارە داری سێ دارە ××
گەردەنێ حەیرانێ گەلەزەردە تێیدایە هوردە خارە ڕۆینی گەلە جوانەبرام هەستێ دەکەم تۆزەک دەلەنگی چونکە گەلە مندارە ××
حەزلێکردن گەلە خۆشە لەکاکێ توو لەگەر نازدار حەیرانێ هەموو فەسڵێ دەرە بوارە ×××
حەیران
دەرێم دارەکەی پیرە شەکرانێ لەمن پیرە دارە×××
مارێ بابێ حەیرانێ ڕەشماریان هەردایە ڕوولەنزارە×××
بەژنێ باریک دەڕوا لەگەر کیژو کاران لۆداران زێدە لە هەموان تیلاکەی گەلە خوارە ×××
حەیران
چەندی گاز دەکەم دەرێم تنێ بەتنێ
ئەمن دەرێم قەسرێ شەمامکێ کەلەن کەتنێ×××
ئەوجادەرێم ئەوژنەکی بەمارەو تەراق بی
هەورازەکی گەلە گران و ڕکە هیچ ڕێی ناچنێ×××
بەژنێ باریک بۆنی ئەوەندە خۆشە خۆشتر لە بۆنی گوڵان و هەڵاڵەو سوسنێ
بەستەی شایی
خوایە سەفین برندبی لێم بڕوانت حوجرانێ
هێسترو بارگینان بینن خێڵ دەڕوا لۆ کێستانێ
یارێ من دەگەراوە لۆ گەمە لۆ سەیرانێ
دەستمان لە ملی یەکترکرد لەوێ کردمان گریانێ
عەردمان کردە خۆرەپۆک لەگەر گەوز گەوزانێ
کەوێیەکت لۆدەکڕم دەچم لەناو دوکانێ
هۆ هۆ نازدارحەیرانێ
بەکەوێ ڕازی نابم لۆم بڕۆ دۆرێ خانێ
مارێ حەیرانێ بارکرد وا گەیشتنە کێستانێ
گۆتم لێم تووڕەمەبە هۆعۆ نازدار حەیرانێ
کراس کەوێت لۆ دەینم لەقوماشی تارانێ
سیسەمەکت لە دەکڕم لەداری دار شیلانێ
دۆشەکەکت لۆ دەکڕم لە لۆکەی کارخانەی
دۆروزوڕنا دەگەڕێ لەپێش مارێ حەیرانێ
دەستی حەیرانێم دەگرت تێر تێر کردمان دیلانێ