شیڤان شێرزاد – هەولێر
دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆنسێرتی گۆرانی لە ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات، ئەمجارەیان هونەرمەندی گۆرانیبێژ “کانی” ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتێکی گۆرانی و موزیکی لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا دەکات.
کۆنسێرتەکە بڕیاره لە ڕۆژی ٢١ـی ئەم مانگە بە ئامادەبوونی کوردانی تاراوگە و ڕەوەندی کوردی لەندەن بەڕێوە بچێت و چەپێک لە بەرهەمە فۆلکۆریی و ڕەسەنە کوردییەکان پێشکەش بکرێت.
هونەرمەند “کانی” سەبارەت بە سازدانی پڕۆژە هونەرییەکانی و بەڕێوەچوونی ئەو کۆنسێرتە بە “هەولێر”ـی ڕاگەیاند: لە دوای کۆنسێرتی کانی و کیژان، کە لە سلێمانی بە هاوکاری گروپێکی هونەری پڕۆفیشناڵەوە سازمان کرد، ئێستا ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێی گۆرانی و سازکردنی کۆنسێرتێکی گۆرانی دەکەم لە لەندەن و لەگەڵ ڕەوەندی کوردی لەم وڵاتە گۆرانیەک بۆ ژیانبه6د3 و جوانیی دەڵێین، هەروەها پەیامێک بە گەلانی جیهان دەدەین، کە ئێمەێ خاوەن کولتوور و فەرهەنگێکی جوان و زیندووین.