پەرواز حوسێن بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “پەرواز حوسێن” دوا بە دوای توشبوون بە نەخۆشیەکی سەخت و مانەوەی زیاتر لە ساڵێک لە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی و تێپەڕاندنی گرفتە تەندروستیەکەی، وەک سوپڕایزێک بۆ هەوادارانی گۆرانییەکی نوێ بە ناونیشانی “ناپرسم” بڵاودەکاتەوە.

ئەو گۆرانیە لە هۆنراوەی “خەندە ئیسماعیل” و میلۆدی “سۆهراب جوڵ”ـە و “یوسف ستار” کاری دەرهێنان و وێنەگرتنی ئەو بەرهەمەی بۆ جێبەجێکردووە.
ئێستاش بەرهەمەکە بەشێوەیەکی فراوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت ڕیکۆردێک لە زۆری بینەر لە یوتیوبی ئەو هونەرمەندەدا تۆمار بکات، چونکە لە ڕووی ستایلەوە لە تەواوی گۆرانییەکانی پێشووتریدا جیاوازە.
پڕۆفایل: “پەرواز حوسێن” لەدایکبووی ١٩٨٩، قەڵادزێ لە پارێزگای سلێمانی، ئێستا لە هەولێر دەژی، گۆرانیبێژێکی کوردە، کە بە دەنگێکی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی کەناڵی MBC بە ناوی “ئەرەب ئایدڵ” لە ساڵی ٢٠١٣ بەشداریکرد و بووە بە باڵیۆزی مۆسیقای کوردی بۆ نێو جیھانی عەرەبی.