چۆپی فەتاح داوای لێبووردن دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرایبێژ “چۆپی فەتاح” بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بەخێرایی گۆرانییەکی تۆمارکرد و لە ڕۆژانی جەژندا وەک سوپڕایزێک بۆ هەوادارانی بڵاویکردەوە.

ئەو گۆرانییە بەناونیشانی “ئەز ناڤ کچکا” بوو، کە لە ئاوازی مۆفەق گۆرانە و لە ستۆدیۆی ستار تۆمار کراوە و بەشێوەی کلیپ لە یوتیوب بڵاوکرایەوە.
“چۆپی فەتاح” دوای بڵاوکردنەوەی ئەو بەرهەمە و گوێنەدان بە خاوەنی ئاواز و تێکستەکەی، کە لە تایتلی بەرهەمەکەیدا نووسرا بوو فۆلکلۆر.
“بەختیار فەتاح”ـی شاعیر لە پەیجی تایبەتی خۆی تەواوی هۆنراوەی بڵاوکردەوە و گوتیشی؛ ئەمە زوڵمێکە لە لە ئێمەی شاعیرەوە دەکرێت و بەرهەمەکانمان بڵاودەبنەوە بێ ئەوەی ئاماژە بە ناوی ئێمەوە بدرێت.
بەرامبەر بە بڵاوکردنەوەی ئەو تێکستە هونەرمەند “چۆپی فەتاح” داوای لێبووردنی لە بەختیار فەتاح” کرد و بڕیاریدا کلیپەکە لە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بسڕێتەوە و جارێکی تر بە زیادکردنی ناوی هونەرمەند و شاعیری ئەو بەرهەمەوە بڵاوی بکاتەوە، ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونی هاوڕێ هونەرمەند و شاعیرەکەی، کە بەشێوەیەکی جوان چۆپی لە خاوەندارییەتی ئەو بەرهەمەدا ئاگادار کردووەتەوە.