شیڤان شێرزاد – هەولێر
دوای ٣٠ ساڵ لە نێو هونەری گۆرانی و موزیک و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکان، هونەرمەند “حازم بندیان” ئەمساڵ ناوی لەگەڵ کاروانی حاجیانی کوردستان گەڕایەوە و بوو بە حاجی.
“حازم بندیان” لەمبارەیەوە بۆ “هەولێر” دەڵێت: یەکێک لە خەونە گەورەکانم ئەوەبوو تەوافی ماڵی خودا بکەم و دوای ٣٠ سال لە خزمەتکردنی هونەر و گۆرانی ئەمجارەیان ناونیشانی “حاجی” بە ناوەکەم بلکێنم، کە خەونم بوو لە باوەشی خودا واز لە هەموو شتێک بێنم ئەوەندەی تەمەن ماوە بە خوداپەرستی بەڕێیکەم، سوپاس بۆ خوای گەورە خەونەکەم هاتەدی.
لە پرسیاری ئەوەی ئاهەنگ و گۆرانییەکانت بەردەوام دەبن، لە وەڵامدا گوتی: هەر گۆرانییەک 12بۆ خزمەتی وڵات و ئایینەکەم بێت تۆماری دەکەم، بەڵام بڕوا ناکەم جارێکی تر گۆرانی عاشقانە و ئەوینداری بڵێمەوە.