نزیکبوونەوەی کولتووری کوردی بە ڕۆژئاوا

عەبدولقەهار هەولێری/هۆڵەندا

شانۆی بێسنوور کە گروپێکی فرە کولتووریە لە هۆڵەندا و زیاتر لە ٣٠ ساڵە بەردەوامە لە چالاکی و نزیکبوونەوە کولتووری کوردی بە ڕۆژئاوا.

ئەم گروپە ئێستا سەرقاڵی شانۆیی (ناڕێکی دیوی پێشەوە)ن.
شانۆکە گوزارشت لەوەدەکات مرۆڤەکان و بەهاکانیان لە کاتێکی سەرلێشێواو و نادیارن کە تێیدا هەر کەسێک دەبێت ڕێگای خۆی بدۆزێتەوە داهاتووی نیشان بکات و پێیدا بڕوات. شانۆی بێسنووری هۆڵندی و کوردی ئەیەوێت لە شانۆیی (ناڕێکی دیوی پێشەوە) کە لەنووسین و دەرهێنانی باکۆ سۆرانییە، ئەیەوێت سەرنجی خەڵک بۆ بابەتەکانی ئێستا بە شێوەیەکی تەنز و هەندێکجاریش بڕبڕەی پشت هەستی ڕابکێشێت و شیکاری بابەتێکی سەردەمیانە بکات.
.پانتایی شانۆییەکە ناوچەی وێستگەی چۆڵە ئەو شوێنەیە کە ڕۆژنامەفرۆش ئۆتۆ دەبێت بژێوی ژیانی تێدا پەیدا بکات. ئەو بە تەواوی پەیوەندی لەگەڵ واقیعدا لەدەستداوە و ئێستا لە جیهانێکی تایبەت بە خۆیدا دەژی. ئۆتۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ جوست دا دەبێت کە خانەنشین سەرکەوتوو نییە، جوست بە بێزارییەوە ڕەتیدەکاتەوە. ئەو لێرەیە بۆ ئەوەی خۆی بە هاوڕێی منداڵی خۆی ئاشنا بکاتەوە و هیوادارە کۆنترۆڵی ژیانی خۆی بکاتەوە. خانەنشین بوون بۆی قورسە. گەنجێکی دڵخۆش و عەجوول بە ناوی تینۆس، دێت شتەکان پێچەوانە دەکاتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوڕێ و خۆشەویستەکەی بچنە یاری تۆپی پێ، بەڵام کەس خۆی نیشان نادات و بە نائومێدی دەمێنێتەوە. پاشان هێندریکی تەمەن ٦٠ ساڵ دێتە وێستگە و سەرنجڕاکێش بە چاوەڕوانی هاوڕێیەتییەکەیەوە دەفڕێتە سەر سەکۆکە کە بە بڕوای خۆی ڕەوتی ژیانی بە تەواوی دەگۆڕێت. ئەویش بێهودە چاوەڕێ دەکات، ئەم کەسە نامۆیانە بەیەکتری بە سەرسووڕمانەوە سەیری یەکتر دەکەن، دەزانن وەهمێکە، تەنها تەنیایی ئەوەیە کە دەمێنێتەوە.
دواتر پیاوێکی کورد بە جانتایەکەوە دەردەکەوێت، بە پرسیارەوە سەیری دەورووبەری دەکات، نازانێت لە کوێیە و دەڵێت: “من ئاکۆم، ڕەنگە بزانیت کەی شەمەندەفەرەکە بۆ خاکی بەڵێندراو دەڕوات؟”. ئەمەش داینامیکی دەگۆڕێت و لەناکاو شت گەلێکی سەرسووڕهێنەر ڕوودەدەن کە دەبێتە هۆی ئەپۆتیۆسێکی چاوەڕواننەکراو.
لەم وێستگە یە دا کۆمەڵێک مرۆڤ کە ئاشنای یەکتر دەبن و گۆێ بیستی چیرۆکەکانی ئاکۆی کوردستانی دەبن و بڕیاری ئەوە دەدەن چی تر لە پانتایی چاوەڕوانی دا نەبن، بەڵکوو هەوڵدەدەن چاوەڕوانی ڕۆژێکی خۆش نەبن،بەڵکوو خۆیان ڕۆژێکی خۆش درووست بکەن.
ئەم شانۆییە لە سەر شانۆی خیخانت لە شاری ئاپڵدۆرن نمایشت دەکرێ و دواتر لە چەند شانۆیەکی هۆڵندا بەردەوام دەبێت.