نازدار جزیری گەشتێک بە نێو گۆرانییەکی فۆلکۆرییەکان دەکات

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەند “نازدار جزیری” لە نوێترین ئەزموونی خۆیدا لە هونەری گۆرانیی گوتندا، گەشتێک بە نێو بەرهەمە فۆلکۆرییه کوردییەکان دەکات و سێ بەرهەمی زیندووی هونەرمەندی کۆچکردوو “محەمەد ماملێ” بە ستایلێکی نوێ دەڵێتەوە.

هاوشێوەی بەرهەمی (سەردان)، كە لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بڵاویكردەوە.
نازدار جزیری گۆرانییە نوێیەكەی بەناونیشانی(دێوانە) لە كەناڵی فەرمیی لە یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە،كە ئەم گۆرانییەی نازدار لە سێ بەرهەمی دیاری محەمەدی ماملێ پێكدێت بە ناوەكانی(چاو ڕەشی جوانە-دوولبەری چاو مەست-بۆ لێم زیزی).
لە گۆرانی (دێوانە) موسیزیان (میرزا ئیزادپەنا) ئەرنجی گۆرانییەكەی كردووەو (ئومێد راهرۆ) كاری میكس و ماستەرینگی ئەنجامداوە هەروەها (سیامەك فەقی زادە) كاری ڕیكۆردی بۆ گۆرانییەكە كردووە