ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
بەشێك لە كارە هونەرییەكانی فوتوگرافەری كورد (یونس محەمەد) لە شاری قاهیرەی میسر نمایش كران.
لە لێدوانێكی تایبەتدا بە هەولێر ئەو هونەرمەندە گوتی: بە شانازییەوە لە ژێر چەتری دامەزراوەی سێڤندا كارەكانم وەكو بەشێك لە پرۆگرامی هەفتەی وێنەی قاهیرە و لە سلایدشۆیەكی تایبەتدا نمایش کران.
هەفتەی وێنەی قاهیرە لە ناوەڕاستی ئەم مانگە یەكێك بوو لە گرنگترین و هەمەچەشنترین ڕووداوەكانی فۆتۆگرافی لە ناوچەكەدا، كە زیاتر لە ٩٠ وتاردەر و ڕاهێنەری ناوازە لە سەرانسەری جیهان كۆ دەكاتەوە و میوانداریی زیاتر لە سەد چالاكیی جوارجۆر كرد، لەوانە وۆركشۆپ، وتار، پێداچوونەوە بە پۆرتفۆلیۆ، پێشانگا و زۆر شتی تر.
جیگای باسە یونس محەمەد، ھونەرمەند و وێنەگری بەڵگەیی Social Documentary ساڵی ١٩٦٨ لە شاری دھۆكدا لەدایك بووە؛ ھەر لە مناڵییەوە ئاوارەی ئێران دەبێ و بۆ ٢٤ ساڵ لەگەڵ بنەماڵەكەیاندا لە تاراوگە دەژین؛ لەوێ بروانامەی بەكالۆریۆسی بواری كارگێڕیی بازرگانی وەردەگرێ و ھەر ھەمان ساڵ دەگەڕێتەوە بۆ كوردستان و، ئێستا نیشتەجێی شاری هەولێرە.