پارێزگارى هەولێر، پیشانگایەکى شێوەکارى کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.25، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیاى هەولێرى پایتەخت، پیشانگاى شێوەکارى تایبەتی هونەرمەند “گۆخان ئەسڵان”ى کردەوە.

پیشانگاکە، کە لە ژێرچاودێرى پارێزگارى هەولێر، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى هەولێر ڕێكخرابوو و لەکردنەوەیدا بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەى بوون، دواى بەسەرکردنەوەى تابلۆکانى کە تێیدا چەندین کاری تایبەت و تابلۆی سەرنجڕاکێشی تایبەت بە دایک نمایشکرابوون، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە هونەرمەند، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.