شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەنتەری شاری سنە چەند شوێنێکی کلتووری و مێژوویی بەسەرکردنەوە

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئارەشی زرێ تەنی لهۆنی، پارێزگاری کوردستان و د.عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ونوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە و شاکر حسێن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ئێران و بەرپرسی کۆمەڵگای سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران و باشماخ و سەرۆکی ژوورە بازرگانیەکان و ژمارەیەکی تر لە بەرپرسانی دیکەی شاری سنە، لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ پارێزگای کوردستان، لە سەنتەری شاری سنە، ” ماڵی کلتووری کورد” و مۆزەخانەی ماڵی ” مەلا لوتفوالله شێخ ولئیسلام “یان بەسەر کردەوە.