ئەمڕۆ یەکشەممە 2025.5.18، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە هۆڵى گەلەرى میدیایى هەولێرى پایتەخت، پیشانگای هاوبەشى شێوەکارى ( ئیندیماج )ى کردەوە، کە بۆ 15 هونەرمەندی شێوەکارى دەرەوە و ناوەوەى عێراقی ڕێکخرابوو.
لە کردنەوەى پیشانگاکە، کە بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان ئامادەى بوون، دواى بەسەرکردنەوەى، کە کۆمەڵێک کاری هونەریی جۆراوجۆر و مۆدێرنى تێدا نمایشکرابوون و گوزارشتیان لە فرەچەشنی و ئاوێتەبوونی نێوان رێباز و شێوازە هونەرییە جیاوازەکان دەکرد، پارێزگارى هەولێر، وێڕاى دەستخۆشى لە لەسەرپەرشتیاران و ڕێکخەران و هونەرمەندانى بەشداربووى پیشانگاکە، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن.